كاندیدێكی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن رادەگرێ

:: AM:11:54:13/08/2019 ‌

خاتوونە كاندیدێكی دیموكراتییەكانی ئەمەریكا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە، رای گەیاند كە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگرێ و بۆ راهێنانی سەربازی دەچێتە ئەندۆنیسیا.

پێگەی "ئیلاف" هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، تۆلسی گابارد كە خاتوونە كاندیدێكی دیموكراتییەكانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە 2020، بڕیاری داوە بۆ ماوەی دوو هەفتە پڕوپاگەندی هەڵبژاردن رابگرێت و بۆ راهێنانی سەربازی بچێتە ئەندۆنیسیا.

زیاتر روونی كردووەتەوە، گابارد كە ئێستە تەمەنی گەیشتووەتە 38 ساڵ، ئەندامی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمەریكایە لە هاوای، ئەو رای گەیاندووە ئەو ماوەیە لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دوور دەكەوێتەوە و جلوبەرگی سەربازی دەپۆشێ و بە ئەركی خۆم هەڵدەستێ و دەچێتە ئەندۆنیسیا.

زیاتر گوتی من كە سەربازم، وڵاتەكەم خۆش دەوێ و دەمەوێ بە چەندان رێ خزمەتی بكەم.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د