ئاشتكردنه‌وه‌ی ئیسڕائیل یه‌ك له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا پێی وایه كابینه‌ی باراك ئۆباما، ئیسڕائیلی بچووك كردووه‌ته‌وه و رێككه‌وتنێكی قێزه‌ونی له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كردووه "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی 5+1" و له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ناپاكی له پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌كانی ئیسڕائیل كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بنیامین نه‌تانیاهۆ یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی بیانی بێت له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه كه‌مه كه تره‌مپ ده‌ستبه‌جێ دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆسته گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ده‌ستنیشان كراون، له‌و رۆژانه‌ی دواییدا سه‌رجه‌میان دووپاتی به‌رده‌وامبوونی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ نیازی هه‌یه بۆ راگرتنی دڵی ئیسڕائیل، خه‌ڵاتێك پێشكه‌ش به‌و وڵاته بكات كه به درێژایی دروستبوونی ئه‌و وڵاته، هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا بیری له بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كردبێته‌وه. تره‌مپ بڕیاری داوه باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه ئورشه‌لیم كه ئه‌وه‌یش لایه‌ندارێتی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكایه له ململانێی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل.
هه‌رچه‌ند دۆینێ مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستین داوای له پوتین كرد رێگری بكات له گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئورشه‌لیم، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه نه‌ك هه‌ڵوێستی پوتینی لێ نه‌كه‌وته‌وه، بگره سه‌رۆك كۆماری رووسیا ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
مه‌حموود عه‌باس له رێگه‌ی سائیب عه‌ریقات، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین كه رۆژی هه‌ینی به‌ره‌و مۆسكۆ وه‌ڕێ كه‌وتبوو، نامه‌یه‌كی بۆ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆك كۆماری رووسیا نارد، عه‌باس له‌و نامه‌یه‌دا داوای له پوتین كردووه هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ له‌پێناو په‌شیمانكردنه‌وه‌ی تره‌مپ له گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌ی.
ئاژانسی BBC له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌و پێناوه‌دا خستوویه‌ته گه‌ڕ، تره‌مپ سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی و ئه‌مڕۆ له تویتێكدا جارێكی تر دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه باڵوێزخانه‌كه‌یان له ته‌لئه‌بیبه‌وه ده‌گوازنه‌وه ئورشه‌لیم.
ئورشه‌لیم گرێكوێره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینه و ئیسڕائیل ئه‌و شاره به پایته‌ختی خۆی ده‌زانێت و رای گه‌یاندووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و شاره ناكات له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین، هاوكات فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئورشه‌لیم كه به "به‌یت مقه‌ده‌س" ناوی ده‌به‌ن، پایته‌ختی داهاتووی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌یانه.