لەم كاتەوە پلەكانی گەرمی دادەبەزن

:: AM:11:57:13/08/2019 ‌

لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لە هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزن.

بەگوێرەی پێشبینییەكان كەشناسی لە هەینییەوە كە دەكاتە 16ی ئاب، پلەكانی گەرمی لە زۆربەی شارەكانی كوردستان روو لە دابەزین دەكەن و ئیتر كۆتایی بە گەرما تاقەت پڕووكێنەكە دێت.

نزیكەی هەفتەیەك دەبێت پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان زۆر بەرز بوونەتەوە و بەپێی پێشبینییەكە لە زۆربەی ناوچەكان سێ تا پێنج پلە لە پلەكانی گەرمی دادەبەزن.



وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌