ئەو ناودارانەی هاوسەرگیرییان كەمتر لە ساڵێك بوو


هاوسەرگیریی نێوان ئەستێرەكان و ناودارانی دنیا، هەمیشە هەواڵی گەرمی میدیاكان بووە. پێگەی "فەرفیش" لەوبارەیەوە راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، زۆرن ئەو ناودارانەی دنیا كە خاوەنی خۆشەویستیی بوون و دوای ئەوەی هاوسەرگیرییان كردووە، پێوەندییان نەگەیشتووەتە یەك ساڵ و لە یەكتر جیا بوونەتەوە ئیتر هەریەكە و بە هۆیەك، "وشە" بەشێك لەو راپۆرتە بڵاو دەكاتەوە.

جێم كاری و لۆرین هۆڵی كە ماوەی هاوسەرگیرییان 10 مانگی تێپەڕ نەكرد، لە قۆناغی خۆشەویستیدا هەستیان بەوە نەكردووە كە جیاوازییان لە بیركردنەوە زۆرە، بۆیە زیاتر لە قۆناغی هاوسەرگیریدا ئەوە زەق بووەتەوە و ناچار لە یەكتر جیا بوونەتەوە.

فرێد ئارمیسن و ئەلیزابێس مووس كە ئەوانیش تەنیا ماوەی هەشت مانگ هاوسەرگیرییەكەیان بڕی كرد، ئارمیسن لە دیمانەیەكدا تەنیا ئەوەندەی گوتووە كە هاوسەرگیرییەكەمان شكستی هێناوە و پێوەندییەكی قێزەون بووە.

جنێفەر لۆبیز و كریس جۆد كە پێوەندییەكی زۆر قووڵی خۆشەویستییان هەبووە و دواتر كە هاوسەرگیرییان كرد، تەنیا ماوەی حەوت مانگ توانییان پێكەوە هەڵبكەن، دواتر هەردووكیان رایان گەیاند كە هاوسەرگیرییەكەیان شكستی هێنا بۆیە لە یەكتر جیا بوونەوە.

چاد مایكڵ مۆرای و سۆفیا بوش كە هاوسەرگیرییەكەیان تەنیا پێنج مانگی خایاندبوو، پێشتر پێوندییەكی خۆشەویستیی قووڵیان هەبوو، بەڵام دواتر وەك هاوسەر نەیانتوانی پێكەوە هەڵبكەن، بۆیە لەناو ئەستێرەكان و دنیای هۆڵیوود، زۆرترین قسەیان لەسەر كرا. 

نیكۆڵاس كیچ و لیزا ماری بریسلی كە هاوسەرگیرییان كرد، تەنیا توانییان سێ مانگ پێكەوە هەڵبكەن، دوای جیابوونەوەیان، كیج تەنیا ئەوەندی گوتووە كە هەر لەسەرەتاوە نەدەبوو هاوسەرگیریی بكات.

فەرفیش



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د


PM:03:08:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌