به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 55 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه توندڕۆكان له باكوری ڕۆژئاوای سووریا، ڕوانگه‌ی سووریش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دووپات له‌سه‌ر ئه‌م زانیارییانه ده‌كاته‌وه.
له به‌یانی دوێنێ سێشه‌مه‌وه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توند له ده‌وروبه‌ری
ئیدلب ده‌ستی پێ كردووه و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆیییه‌كانه‌وه ده‌ست ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌وتوون، 20 چه‌كدار له هێزه‌كانی گرووپه توندڕۆكان كوژراون، كه زۆرینه‌ی ئه‌ندام و چه‌كداری گرووپی ده‌سته‌ی ته‌حریری شامی سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ن، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا هێزه توندڕۆكان توانیان گورزی گه‌وره‌تر بوه‌شێنن و زیاتر له 23 سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌دیان كوشت.
له ده‌وروبه‌ری شاری لازقیه باكوری ئیدلب و ناوچه‌ی جه‌به‌ل ئه‌كراد جارێكی تر شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێ كرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم و توندڕۆكان گیانیان له ده‌ست داوه.
له ئه‌نجامی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش كه شه‌وی ڕابردوو به چڕی ناوچه‌ی باشووری ئیدلب و لازقییه و حه‌مای بۆردمان كردوووه، شه‌ش هاووڵاتی سڤیل كوژراون.