له كاتێكدا كه قه‌باره‌ی زیانه‌كانی شاری سفرۆدڤنسكی ڕووسی تا ئێسته نا ڕوونه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی و دزه‌كردنی تیشكدانه‌وه‌ی گازه كیمیایی و خنكێنه‌ره‌كان بووه‌ته مۆته‌كه‌یه‌ك به ڕووی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه، پێویسته هه‌مووان ئه‌وه بزانن له كاتی تیشكدانه‌وه چی ده‌كه‌ن و چۆن خۆتان ده‌پارێزن.
حكوومه‌تی
ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، كه ئاستی تیشكدانه‌وه‌ی ماده خنكێنه‌ره‌كان گه‌یشتووه‌ته 16% زیاتر له ئاستی نۆرمال و سروشتی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ڕووسیا زۆرینه‌ی ڕه‌هانی دانیشتوانی ناوچه‌ی نیونۆكسای نزیك شاری سفرۆدڤینسك بۆ شوێنی تر گوازراونه‌ته‌وه، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كا كاره‌ساتێكی گه‌وره جیهانی دروست ببێت.
بۆ خۆپاراستن له‌و كێشه گه‌وره‌یه ده‌بێ پێڕه‌وی چه‌ند هه‌نگاوێك بكه‌ین.
یه‌كه‌م: كات، كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی به‌ركه‌وتن به تیشكدانه‌وه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویست ناكات له شوێنی ڕاكردن و په‌له‌كردن چاوه‌ڕێی بكه‌ی كۆتاییت پێ بێت.
دووه‌م: مه‌ودا، هه‌رچه‌نده له ناوچه‌كه دوور كه‌ویته‌وه، له كاتی حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی یان شتێكی له‌وجۆره، كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌ر چۆنێك بێ، له كۆتایی خۆت ده‌مریت.
سێیه‌م:شوێنی خۆپاراستن، هه‌موو به‌ربه‌سته دروسته‌كراوه‌كان ته‌نانه‌ت گولـله و ئاویش ناتوانن ڕێ له تیشكدانه‌وه بگرن، ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێویسته له‌به‌ركردنی جلێكی ته‌ڕكراوه به ئاو له‌گه‌ڵ كه‌مامه‌ی دژه كیمیایی، هاوكات پێویسته ته‌نیا ئاوی بوتڵی شووشه و خواردنی له قووتوونراوه‌وه بخۆن.