رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی به هاوكاری ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی، 15 قوتابخانه‌ی شاری دهۆكیان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێك سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابییاندا كرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ئه‌حمد زۆبێر به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك له لێدوانێكدا بۆ "وشه" رای گه‌یاند، به مه‌به‌ستی بره‌ودان به كه‌رتی په‌روه‌رده و باشتركردنی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی شاری دهۆك، رێكخراوی "GIZ"ی ئه‌ڵمانی به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی، باڵه‌خانه‌ی 15 قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی شاری دهۆكیان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابییان كراونه‌وه و وه‌رزی دووه‌می خوێندن له‌و قوتابخانانه‌دا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
زیاتر روونی كرده‌وه، به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و قوتابخانانه كۆن بوون و چه‌ندان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست كرابوون، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ش بریتی بوو له دیوار و ده‌رگه و په‌نجه‌ره و په‌رژین و كاره‌با و ئاو و گۆڕه‌پانی یاریكردن و دابینكردنی هه‌ندێ پێداویستی قوتابخانه‌كان.
ئه‌و قوتابخانانه‌ی نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، پێك دێن له قوتابخانه‌كانی ئاماده‌یی كۆرا، باخچه‌ی منداڵانی باگێرا، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی سنوور، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی نزاركێ، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی كانی مه‌همه‌دكێ، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی باجلور، ئاماده‌یی زانستی، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ماردین، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێشه‌وا، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی چوارده‌ی ئادار، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌رزی، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیرۆك، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاخكێ، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی مازی و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ژاری موكریانی كه هه‌ر هه‌مووان ده‌كه‌ونه ناوه‌ندی شاری دهۆك.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری