سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیاكانی حووسی چوونی شاندێكی ڕێكخراوه‌كه‌ی بۆ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كه‌وت و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له میدیاكان به كورتی زانیاری له‌سه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه و كه‌س به ڕوونی نازانێت چی له كۆبوونه‌وه‌كه گوتراوه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی
حووسییه‌كان به ناوی "محه‌مه‌د عه‌لی حووسی له تویته‌ری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، شاندێكمان له ئێران بۆ تاوتوێكردنی دۆخی گفتوگۆكان و ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه له‌گه‌ڵ میرنشینی عه‌ره‌بی ئیمارات.
محه‌مه‌د عه‌لی حووسی كه هاوكات پۆستی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای شۆڕشیشه له ڕیزی حووسییه‌كان كۆتایی تویته‌كه‌ی به نیشانه‌یه‌كی پرسیار جێ هێشتووه و كه‌سیش نازانێت هۆكار و نهێنی ئه‌و نیشانه‌ی پرسیاره چییه و چی ڕووی داوه.
شانده‌كه‌ی حووسییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام بوون، له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام نامه‌یه‌كی ڕێبه‌ری گرووپی "پشتیوانانی خوا" حووسییه‌كان "عه‌بدولمه‌لیك حووسی" به عه‌لی خامنه‌یی دا و له‌به‌رانبه‌ریش دا خامنه‌یی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته یه‌مه‌ن به یه‌كگرتووی بمێنێته‌وه و گفتوگۆی نێوان یه‌مه‌نییه‌كانی له نێوان خۆیان به گرنگ هه‌ژمار كردووه.