31 ساڵ به‌سه‌ر داستانى خواكوڕك تێده‌په‌ڕێ.. پێنجه‌مین سوپای دنیا شكا
ئه‌مڕۆ 31 ساڵ به‌سه‌ر داستانى خواكوڕك تێپه‌ڕ ده‌بێت كه یه‌كێكه له داستانه به‌ناوبانگه‌كانى كورد.
ئه‌و داستانه به سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی بوو، له 14/8/1988، له گوته‌یه‌كدا بۆ پێشمه‌رگه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد دوای شه‌ڕی ھه‌شت ساڵه‌ی عێراق- ئێران، بارودۆخی ئابووری و سیاسی عێراق تێكده‌چێت و دۆزی گه‌لی كوردستانیش ده‌چێته قۆناغێكی تازه‌وه.
له داستانى خواكوڕك له ماوه‌ی 46 رۆژدا، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ھێرشێكی به‌رفراوانی سوپای عێراقی تێك‌شكاند كه جگه له تۆپ و فڕۆكه، رژێمی ئه‌وسای عێراق چه‌كی كیمیاییشی به‌كارھێنا.
له 19 ته‌مووزی 1988 چه‌ند ھه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕی ھه‌شت ساڵه‌ی عێراق - ئێران، به ته‌واوی رابگیرێت، رژێمی به‌عس ھێرشێكی به‌رفراوانی بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانی شۆڕشی كوردستان له ده‌ڤه‌ری خواكوڕك ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كانی له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی له رووی ئه‌و سوپایه‌ی عێراق وه‌ستانه‌وه كه ئه‌وكات به پێنجه‌مین سوپای دنیا داده‌نراو شه‌ڕێكی به‌رگری كه‌م وێنه‌یان ئه‌نجامدا.
تا پێنجى ئه‌یلوولی شه‌ڕ و به‌رگرى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بوو كه له رووی سیاسی و سه‌ربازی و ستراتیجییه‌وه بایه‌خێكی مه‌زنی ھه‌بوو، چونكه پێشمه‌رگه ده‌سكه‌وتێكی زۆری له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ھه‌بوو. له رووی سیاسیشه‌وه پووچكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی به‌غدا بوو كه ده‌یویست وانیشان بدات به وه‌ستانی شه‌ڕی عێراق ئێران، به‌رگری و شۆڕشی كوردستانیش له‌ناو ده‌چێت.
سه‌رۆك بارزانی له سه‌نگه‌ره‌كانی خواكوڕكدا له گوته‌یه‌كیدا بۆ پێشمه‌رگه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا زۆر شت روون ده‌بێته‌وه و بارودۆخی ناوخۆ ده‌گۆڕێت، یا ئه‌وه‌یه دوژمن ناچار ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره به‌رگرییه‌ی پێشمه‌رگه‌دا به خۆیدا بچێته‌وه، یان ده‌بێت ده‌ست له سوپاكه‌ی بشوات.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم