فەیسبووك چاودێری نامە دەنگیەكانتان دەكات

:: PM:01:37:14/08/2019 ‌

تا دێت ئابڕووچونەكانی فەیسبووك روو لە زیاد بوون دەكەن، بە تایبەت ئەوانەی پێوەندارە بە تایبەتمەندی بەكارهێنەرانی. فەیسبووك دان بەوەدا دەنێت كە سەدان خانەنشینیان دامەزراندووە بۆ گوێ گرتن لە نامە دەنگییەكان كە لە رێگەی ماسنجەرەوە بەكارهێنەران بۆ یەكتری رەوانە دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ی ئاب، ئاژانسی "بلومبێرگ" لە راپۆرتێكیدا ئاشكرای كرد كە كۆمپانیای فەیسبووك گوێ لە نامە دەنگییەكانی بەكارهێنەرانی دەگرێت كە لە رێگەی ماسنجەری فەیسبووكەوە بۆ یەكتری رەوانەی دەكەن، كۆمپانیایەكەش دانی بەوەدانا كە ئەوان سەدان خانەنشینیان دامەزراندووە بۆ گوێ گرتن لە نامە دەنگییەكان.

شارەزایانی ئاسایشی زانیارییەكان دەڵێن، ئەگەر ئامانج لەو هەنگاوەی فەیسبووك بۆ دڵنیا بوون لەوەی نامەكە گەیشتووەتە ئەو كەسەی بۆی رەوان كراوە، لەو كاتەشدا بەرپرسانی كۆمپانیایەكە بەرپرسیاریەتی ئەخڵاقییان دەكەوێتە سەر شان، پێویست دەكات نامەكان نهێنی بن.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی بلومبێرگ بێت، پاش ئاشكرا بوونی ئەو ئابڕووچونە، ماوەی هەفتەیەكە كۆمپانیایەكە وازی لەو رەفتارە خراپەی هێناوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی فەیسبووك، وەك ئەپڵ و گوگڵ، ماوەی هەفتەیەك زیاترە وازمان لە پێداچوونەوە بە نامە دەنگیەكان هێناوە كە بەكارهێنەران بۆ یەكتری رەوانەی دەكەن.

ئەو كەسانەی دامەزرا بوون بۆ گوێگرتن لە نامە دەنگییەكان، بێزاری خۆیان لەو كارە ناشارنەوە، بەڵام ئاژانسی بلومبێرگ دەڵێ، ئەو كەسانە هیچیان لە بارەی ئەوە نەدركاندووە كە نامە دەنگییەكان كۆپی دەكەن یان تەنیا گوێی لێ دەگرن.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكان، دەركەوتووە ئەو تایبەتمەندی گوێگرتن لە نامە دەنگییەكان لە 2015 زیاد كراوە، رێگەش بە بەكارهێنەران دەدات كە ئەو تایبەتمەندییە چالاك نەكات، بەڵام رەزامەندی نیشان دان لە گوێگرتن بۆ یەك تۆماری دەنگیش، ئەوا ئیتر رێگە بە فەیسبووك دەدات بە بەردوام چاودێری نامە دەنگییەكانت بكات.



وشە - فه‌رمان سادق