مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، جەمال حەوێزی به سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ئاب، مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتی بڕیاریان دا جەمال حەوێز بكه‌نه سەرۆکای فراکسیۆنی حزبه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان. به‌ڵام جه‌مال حه‌وێز ئه‌م پۆسته بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێ: بۆ راگرتنی کارەکان و رێکخستنی کاروباری فراکسیۆن رازیبووم ئەو ئەرکە بگرمە ئەستۆ.
پاش ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵبژێردرا و رێواز فایەق، بووە سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنی یەکێتی بێ سەرپەرشتیار مابووەوە.
جەمال حەوێز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە.