بۆكان حه‌سه‌ن گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه، له‌به‌رانبه‌ر داغڵكردنی زمانی كوردی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌لایه‌ن وێبگه‌ڕی گووگڵه‌وه سوپاسنامه‌ی پێشكه‌ش كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ئاب، بۆكان حه‌سه‌ن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی كاركردنی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له به‌رنامه‌ی گووگڵ بۆ چه‌سپاندن و دانانی زمانی كورد وه‌ك هه‌ر زمانێكی تر، تیمی په‌ره‌پێدانی كۆمپانیای گووگڵ وه‌ك یه‌كه‌م گه‌نج له هه‌موو عێراق سوپاسنامه‌ی تایبه‌تی پێ به‌خشی.
بۆكان ورده‌كاری كاره‌كه‌ی باس ده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا ساڵی 2005 كه به‌شی وه‌رگێران له گووگڵ دانراوه ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا به سه‌دان زمانی تێدایه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردووش به‌شی كرمانجی بۆ زیاد كرا، به‌ڵام زمانی كوردی ناوه‌ندی تێدا نه‌بووه، دوای كاركردن و داواكردن بۆ دانانی زمانی كوردی و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه و دووجار بانگهێشتكردنی له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیان، بۆكان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون بۆ داغڵكردنی زمانی كوردی وه‌ك هه‌ر زمانێكی تر له به‌شی وه‌رگێڕان.
زیاتر گوتی، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ كه‌سێكیان له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیانه‌وه قسه‌ی كردووه كه له ئه‌مریكا بووه و زانیاریه‌كانی پێ داون و گفتوگۆیان كردووه، دواجاریش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه به‌ڵام له هندستان بووه به هه‌مان به‌رنامه قسه‌یان كردوه و داوایان لێ كردووه 250 هه‌زار داتایان بۆ ناردووه تا داغڵی بكات تا دانانی زمانی كوردی سه‌ربگرێت، ئه‌ویش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و داتایانه‌ی داغڵ كردووه له‌گه‌ڵ 100 هه‌زار وه‌رگێڕانی تایبه‌ت به زمانی كوردی و له ئێستادا زمانی كوردی داغڵ كراوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونی بۆكان، تیمی په‌ره‌پێدانی كۆمپانیای گووگڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عێراق سوپاسنامه‌ی به‌خشیوه‌ته بۆكان حه‌سه‌ن، له داهاتووشدا به‌هۆی ئه‌و سوپاسنامهیهوه له هه‌ر كارێكدا په‌یوه‌ست به گۆڕینه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری له‌گه‌ڵ گووگڵ له هه‌موو عێراق ته‌نها له رێگه‌ی ئه‌م گه‌نجه‌وه ده‌بێت و زانیارییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی