پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ی هاوسنووری هه‌رێمی كوردستان، كه ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی كوردستانی پێوه لكێنراوه، له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا حه‌وت داواكراوی دادگای ده‌ستگیر كرد له نێویاندا دووانیان له‌ناوچه كوردستانییه‌كان بوون.
غالب عه‌تیه، گوته‌بێژی فه‌رمی پۆلیسی دیاله، ئه‌مڕۆ چورشه‌م 14ی ئاب به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پلانی ته‌ناهی رۆژانی جه‌ژن، له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای دیاله حه‌وت داواكراوی دادگا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون.
زیاتر گوتی، ئه‌و داواكراوانه پێش چه‌ند مانگێك فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌ركرابوو به‌ڵام شوێنیان نادیار بوو، پاشتر به‌هۆی پلانی جه‌ژنه‌وه ده‌ستگیر كران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،دووان له‌وانه له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان گیراون. سه‌رجه‌میان تاوانی نامرۆڤانه و جۆر به جۆریان ئه‌نجام دابوو.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی