گەرمای كوردستان 50 پلەی تێپەڕاند

:: PM:04:16:14/08/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەرزترین پلەكانی گەرمای لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و لە خانەقین 52 پلەی سیلیزی بوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاندن و شارۆكەی خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی هەبوو بە 52 پلە و شارەدێی حاجی ئۆمەرا نزمترین پلەی هەبوو كە 31 پلە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش هەولێر 45 پلە و سلێمانی 42 پلە و كەركووك 47 پلە و هەڵەبجە 44 پلە بوو.

ئەو ڕاپۆرتەی كەشناسی لە كاتێكە بەپێی پێشبینییەكان ڕۆژی هەینی پلەكانی گەرمی سێ‌ پلە دادەبەزێت و بۆ ڕۆژی شەموو دابەزینی پلەكانی گەرمی دەگات بە پێنج پلەی سیلیزی.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هاووڵاتیان لە چوار ڕۆژی جەژن بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە سەیرانگەكان كردووە بۆ ئەوەی لە گەرما ڕزگاریان بێت و ژمارەیەكی یەكجار زۆر گەشتیاریش لە خوار و ناوەڕاستی عێراق هاتوون بەپێی دواین ئاماری دەستەی گەشتوگوزار زیاتر لە 208 هەزار گەشتیارە.




 



وشە - رامیار جەواد