چەندین دوكانی گۆشت فرۆشی داخران

قایمقامیەتی هەولێر ئاشكرای دەكات لیژنەكانی پشكنین سەردانی چەند شوێنێكیان كردووە و چەند دوكانێكی گۆشت فرۆشیان داخستووە و چەند ئۆتۆمبێلێكیان دەست بەسەردا گرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئاب، لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی هەولێر هاتووە، دوای ئەوەی بۆ چەندین جار لەڕاگەیاندنەكان ئاگەداری سەرجەم گۆشت فرۆشەكانی شاری هەولێر كرایەوە سەربڕینی ئاژەڵ جگە لە بەڕێوەبەرایەتی كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر قەدەغەیە، بەڵام تێبینی كرا لە چەند گەڕەكێك و سەرشەقامێك دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ بەردەوامە.

ئاشكرا كراوە، ئەو دوكانانە بەدەر لەڕێنوێنییەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی كاریان كردووە و ئەمەیش دەبێتە هۆی دیاردەی ناشارستانی و پیس كردنی ژینگە بۆیە سزا دران.

 قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕوونی كردووەتەوە، لە ڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی لەهەڵمەتێكی بەرفراواندا توانرا چەندین دوكانی گۆشت فرۆشی دابخەن لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی چەندین ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكان و ڕێكاری یاسایی بەرانبەر خاوەنەكانیان دەكرێت.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت، هەركەسێك پابەند نەبێ بەڕێنوێنییەكان شوێنەكەی دادەخرێت ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

‏‎ 



وشە - رامیار جەواد


PM:04:35:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 5079 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌