لە بارەی باران بارینی ئەمڕۆ ڕوونكردنەوە دەدرێت

:: PM:05:03:14/08/2019 ‌
بەڕێوەبەری شارۆكەی وەرتێی سەربە شارۆكەی چۆمان ئاشكرای دەكات دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەوری باران بارین لە سنوورەكمان كۆبۆتەوە، بەڵام تا ئێستە باران نەباریووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئاب، موسلیح زرار بەڕێوەبەری شارەێی وەرتێ‌ بە "وشە"ـی ڕاگەیاند نزیك سەعات چوارەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەور لە سنوورەكە كۆبۆتەوە سنووری شارەدێی وەرتێ‌ و ناوچە گەشتیارییەكانی گرتوەتەوە.

ڕوونی كردەوە، باران بارین نیە جارێ‌ بۆیە گەشتیاران لە شوێنەكانی خۆیانن و ئاساییە دۆخەكە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان پێشبینی باران بارین دەكرێت لە ئەمڕۆدا.

لە ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاندن و شارۆكەی خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی هەبوو بە 52 پلە و شارەدێی حاجی ئۆمەرا نزمترین پلەی هەبوو كە 31 پلە بوو.




وشە - رامیار جەواد