پۆلیسی هەولێر لەسەر گیان لە دەستدانی دكتۆر هەڵۆ ڕوونكردنەوە دەدات

:: PM:08:27:14/08/2019 ‌
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەسەر دۆزینەوەی تەرمێك و بڵاو بوونەوەی بۆنێكی ناخۆش لە یەكێك لە شووقەكانی عینكاوە ڕوونكردنەوە دەدات و ئاشكرای دەكات تەنها كەسێك بە مردنی خۆی مردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئاب، هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە چوار ڕۆژی جەژن هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووی نەداوە لە هەولێر و ئەو پلانەی دایانڕشت بۆ رۆژانی جەژن وەك خۆی 100% جێبەجێكرا و لە هەر چوار رۆژی جەژندا هیچ رووداوێك رووینەدا.

ڕووونی كردەوە، لە سنووری شاری هەولێر هیچ رووداوێك رووینەدا شایەنی باسكردن بێ، جەژنێك بوو لە كەشێكی ئارام بەڕێوەچوو و هەروەها ئەو ەتەقانەی لە پێش ئایس لاند كرا تەقە كەرەكان گیران.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، ڕۆژی سێیەمی جەژن باس لە بڵاو بوونەوەی بۆنێك دەكرا لە یەكێك لە شوقەكانی عینكاوە دوای چوونی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر دەركەوت كەسێك بە مردنی خۆی لە ڕۆژی شەشی ئاب لە ماڵەكەی خۆی مردووە بەناوی دكتۆر هەڵۆ.

لەبارەی هاتنی گەشتیاران ئاشكرای كرد زیاتر لە 111 هەزار و 878 گەشتیاری هاتوونەتە هەولێر.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 20179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌