دوای دوو هه‌فته له هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له 25ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1950 كه له‌لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه كرایه سه‌ر كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكای هاوپه‌یمانی، سوپای كۆریای باكور به سه‌ركردایه‌تی كیم ئیل سونگ توانیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكه‌ن و ته‌واوی هێلی پێشه‌وه‌ی به‌رگری كۆریای باشوور تێكبشكێنن و بگه‌ن به سیئۆلی پایته‌خت و دایگری بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌و جه‌نگه‌دا له چه‌ندان میحوه‌ره‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش تێك‌شكان، به‌ڵام دواجار له پاش كه‌وتنی شاری تایجۆن، هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا هاوكێشه‌كه‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه و هێزه‌كانی كۆریای باكور تووشی شكستی گه‌وره بوون.
زۆرتر قورسایی خستنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و تێكشكاندنیان له بوسان و ڕووباری كوم و دواتریش شاری تایجۆن كه زۆرترین هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ بوو، به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كۆریای باكور داده‌نرێ له‌و جه‌نگه، چونكه ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی تر بگرن و واقیعێك دروست بكه‌ن له كۆریای باشوور، دوای گرتنی سیئۆل ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ بوو، بوو به ئامانجی سه‌ره‌كیان، دواتر ئه‌مه‌یش به زیانێكی گه‌وره بۆیان شكایه‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای شكسته‌كان به‌رده‌وام پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد و دواتر ده‌ستیان به ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كان له باكوری شاری بوسان و به درێژایی ڕووباری ناكدانگ كرده‌وه، سه‌نگه‌ری به‌رگریان لێ دا، به‌ڵام كاتی پێویستیان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو، تا سه‌نگه‌رێكی به‌هێزی به‌رگری دروست بكه‌ن و بتوانن ڕێ له هێزه‌كانی كۆریای باكور بگرن، بۆیه جه‌نگێكی قورس له نێوان هه‌ردوولا دروست بوو، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕیاریان دابوو ئیتر پاشه‌كشه نه‌كه‌ن، بۆیه ناوچه‌كه بوو به جه‌هه‌ننه‌مێك و له هه‌موو لاوه بۆمب و ئاگر و دووكه‌ڵ به‌رز ده‌بووه‌وه.
دۆخه‌كه بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خراپه‌وه بۆ خراپترین ده‌ڕۆیشت، ئه‌وان به ده‌یان فیرقه‌ی سه‌ربازییه‌وه توانای به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، هه‌رچه‌نده نه‌یانهێشت به خێرایی بوسان بكه‌وێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لیوای 19 و فیرقه‌ی 105ی چه‌كی قورسی كۆریای باكور گه‌یشتنه ناوچه‌كه، ئیتر هیچ چاره‌یه‌ك نه‌مایه‌وه جیا له كشانه‌وه نه‌بێ، هۆكارێكی تری ئه‌و شكستانه‌یش ئه‌وه بوو، كه زۆربه‌ی دانیشتووانی تایجون و بوسان و ئه‌و ناوچانه هاوسۆزی هێزه‌كانی كۆریای باكور بوون و یارمه‌تیان ده‌دان و شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بنكه و كۆگاكانی چه‌كیان ئاشكرا ده‌كرد و هێزه‌كانی كۆریای باكوریش بۆردمانیان ده‌كرد.
له دره‌نگانی شه‌وی 20ی ته‌مووز/یۆلیۆی 1950 هێزه‌كانی كۆریای باكور له‌و كاته‌ی خه‌ریكی لێدانی سه‌نگه‌ربوون و باسیان له دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باشووری تایجۆن ده‌كرد، فیرقه‌ی تانك و زرێپۆشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتنه ڕیزی هێزه تێكشكاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستیان به بۆردمان كرد، به‌ڵام دواتر كه‌وتنه بۆسه‌وه و زۆربه‌یان تیاچوون، جه‌نگه‌كه به‌مشێوه‌یه كۆتایی هاتوو و كۆریای باكور توانی تایجۆنیش بخاته‌وه ژێر ڕكێفی خۆی.
زیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و جه‌نگه كوشتنی زیاتر هه‌زار سه‌رباز بوو و 230 بریندار و بێسه‌روشوێنبوونی دوو هه‌زار و 400 سه‌رباز بوو، كه له نێو بێسه‌روشوێنه‌كان فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی سه‌ربازیش بوونی هه‌بوو، له‌كاتی پاشه‌كشه ئۆتۆمبێلی جیب دین له ته‌واوی كاروانه‌كه جیا بووه‌وه و به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی كۆریای باكور ڕۆیشت و ده‌ستی به جه‌نگ كرده‌وه و به قونبله‌ی ده‌ست تانكێكی ته‌قانده‌وه و دواتر گیرا و وه‌ك دیل تا چه‌ند ساڵێك له گرتووخانه‌كانی كۆریای باكور مایه‌وه.
بوونی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه له ده‌ستی هێزه‌كانی كۆریای باكور لای سوپا و خودی ئه‌مه‌ریكا جۆرێك له شووره‌یی و تووڕه‌یی لا دروست كردن، بۆیه ڕقێكی ئه‌ستووریان لا دروست ببوو و هه‌موویان له شوێنی پاشه‌كشه حه‌زیان ده‌كرد بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ و به هه‌ر نرخێك بێ، هێزه‌كانی كۆریای باكور تێك بشكێنن.
له كۆتاییدا دووباره هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی كۆریای باكور ده‌ستی پێ كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆریای باشوور وه‌ده‌ریان بنێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی كیم ئیل سونگ به درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر سه‌نگه‌ری به‌رگری تۆكمه‌یان دروست كردبوو، به‌ڵام كاتێك هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاتنه نێو جه‌نگه‌كه به ته‌واوی ئه‌و هێڵه به‌رگرییه‌یان تێك‌شكاند و به‌رده‌وامیش به ئاسمانه‌وه ده‌سووڕانه‌وه و ڕێیان نه‌دا هیچ كۆمه‌ك و پشتیوانییه‌ك به هێزه‌كانی كۆریای باكور بگات، بۆیه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كۆریای باكور هه‌رچه‌نده به‌هێز و پڕ زیان بوو بۆ كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌ڵام زۆر كورتخایه‌ن بوو.
جه‌نگی
تایجۆن به شكستێكی تاكتیكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتنێكی ستراتیجی كۆریای باكور داده‌نرێ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان تایجۆنیان له‌ده‌ست نه‌دابووایه، ئه‌سته‌مه ده‌ستیان به هێرشی پێچه‌وانه بكردبووا، به‌ڵام كاتێك سوپای كۆریای باكور به خه‌ستی بۆردمان كران و پشتیان به فڕۆكه‌كان لێ گیرا و ڕێ نه‌درا هیچ چه‌ك و كۆمه‌كێكیان پێ بگات، ئه‌مجاره هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به هێرش كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیان كۆریای باكور بگه‌ڕێننه‌وه سنووری خۆی و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كۆریای باشوور ڕزگار بكه‌نه‌وه.