زانایان و توێژه‌ران توانیان جلێكی جیاواز دروست بكه‌ن و سه‌ركه‌وتوویش بن له دانانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر گرنگ به لای ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه‌وه، ئه‌ویش دانانی جۆره بهكتریاییهكی سوودبه‌خشه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ئاره‌قی ژێر باڵ ده‌كات.
روزی پرۆدهید دیزاینه‌ری ئه‌و جله نوێیه
گوتی، سكین دوو ناوی ئه‌و پارچه جله‌یه و له جلێكی مه‌له‌كردن له ده‌ریا ده‌چێ و ڕه‌نگێكی خۆله‌مێشی ڕوونی هه‌یه، له پێكهاته‌كه‌ی جۆره به‌كتریایه‌كی سوودبه‌خشمان داناوه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆنی ناخۆشی ئاره‌قی ژێر باڵ و جه‌سته به گشتی له‌ناو ده‌بات.
زیاتر گوتی، ته‌نیا ئاره‌ق كردن نییه كه بۆنی جه‌سته‌ی مرۆڤ ناخۆش ده‌كات، به‌ڵكوو زۆرێك له به‌كتریا و بوونه‌وه‌ر زیانبه‌خشه‌كان ده‌بنه هۆكارێك بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆشی جه‌سته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سكین 2 له ته‌واوی ئه‌و كێشانه دوور ده‌كه‌ویته‌وه، جیا له‌وه‌یش سوودی زۆرت پێ ده‌گات، چونكه به‌كتریایه‌كی سوودبه‌خش له جه‌سته بڵاو ده‌بێته‌وه و خانه مردووه‌كانی پێست له‌ناو ده‌بات و بۆنی ناخۆش ناهێڵێت و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات، كه ئه‌مانه‌یش زۆر به سوودن بۆ مرۆڤ.