به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕای گه‌یاند، ڕۆژی شه‌موو له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌وامی فه‌رمییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (15ى ئاب)، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، ڕۆژی شه‌موو 17ی ئاب، له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان ده‌وامی فه‌رمییه له به‌یانیان و ئێواراندا.
پێشتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ڕاگه‌یاند، له كۆتایدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى ئابیشى كرده پشوو.