دواى ئه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدۆیى بڵاو كراوه‌یه و باسى لهخراپبوونى شوتیى پێنجوێن ده‌كرد، به‌رپرسانى ئیدارى پارێزگاى سلێمانى و پێنجوێن هاتنه ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ پێنجشم (15ی ئاب) زانا ڕه‌حمان قائیمقامی شارۆكه‌ى پێنجوێن، به "وشه"ى راگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌نگۆیه‌كی نازانستی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه شووتیی پێنجوێن بۆ خواردن نابێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان دروست ده‌كات، بۆیه وه‌ك قائیمقامیه‌تی شارۆكه‌ى پێنجوێن داوامان له به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی كردووه كه له‌ڕووی زانستییه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بده‌ن به هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها گوتی، هاوكات داوامان كردووه كه لیژنه‌یه‌كی زانستیش بنێرن بۆ سنوورى پێنجوێن تا له‌نزیكه‌وه چۆنییه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی شووتی له كێڵگه‌كاندا ببینن و له ڕێگه‌ی جێگرایه‌تیی داواكاری گشتییه‌وه ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه به‌ر به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ڕه‌نجی جووتیاره دڵسۆزهكانمان به‌هه‌ده‌ر بده‌ن.
شه‌ماڵ جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، به"وشه"ى راگه‌یاند: گرته ڤیدۆییهكهم بینی و ئه‌و كه‌سه‌ی قسه له‌سه‌ر ماده‌كان ده‌كات، بێئاگایانه قسه ده‌كات، قسه‌كانیشی هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی‌یان نییه، چونكه ئه‌و مادانه كالیسیۆمیان تێدایه، له زه‌وییه‌ك به‌كار دێت كه ماده‌ی كالیسیۆمی كه‌م بێت، ماده‌ی یۆری و هیومارایتسی تێدایه، هه‌ندێك له‌و مادانه بۆ قه‌دی ڕووه‌ك و به‌رهه‌مه‌كه‌ی و سه‌وزاییه‌كه‌ی به‌كاردێت، له هه‌موو جیهانیشدا ئه‌م مادانه به‌كاردێن و هیچ زیانیان نیه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر تام نییه.
روونیشی كرده‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی بازاڕ بۆ جوتیارانی خۆمان دروست بكرێ، كه‌سانێكی نابه‌رپرس و نائاگا دێن به‌م جۆره كار له‌سه‌ر شكانی به‌رهه‌می جوتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره ته‌نیا بۆ شكاندنی به‌رهه‌می ناوخۆیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان له‌به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه و به‌رهه‌می ناوخۆ زۆر ئهمینتر و باشتره له به‌رهه‌می ده‌ره‌كی، چونكه ته‌واوی ئه‌و مادانه‌ی جوتیاران به‌كاری دێنن له‌بازاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌یكڕن، ئه‌و بازارانه‌ش له ژێر كۆنترۆڵی قایمقامییه‌ته‌كان و ئێمه‌دان، هه‌ر ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش ببینرێ، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و خاوه‌نه‌كه‌شی سزا ده‌درێت".
پێش چه‌ند ڕۆژێك، پیاوێك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی شووتی پێنجوێن ده‌كات كه گوایه ته‌ندروست نییه، به‌هۆی ئه‌و مادانه‌ی بۆ به‌هێزكردنی خاكه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش وای كرد ترس له دڵی هاووڵاتییان دروست ببێ
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره‌و ده‌كه‌وێته باكورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى و له‌سه‌ر ئاستى كوردستان بهشوتى و ته‌ماته‌كه‌ى به‌ناوبانگه.
وشه، رێبین پێنجوێنى