بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران رای دەگەێنێ، دەیان منداڵ بە شێوەی ئاسایی و نەشتەرگەری لەدایک بوون و زۆرینەیان ڕەگەزی نێرن .
ئەمڕۆ پێنجشەم (15ی ئاب) ڕێزان باڵەک بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی قوربان 33 منداڵ لە نێو نەخۆشخانەمان لەدایک بوون، لەو رێژەیەدا 23 کوڕ و 10 کچ لەدایک بوون پێجیان بە شێوەی نەشتەرگەری بووه.
بە گوتەی رێزان باڵەک، لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا هەزار و 316 منداڵ و ئافرەت بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانییان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ڕێژه‌ی بوونی ڕه‌گه‌زی كوڕ یان كچ له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌ك و له ساڵێك بۆ ساڵێك ده‌گۆڕێ، به گشتی به‌پێی ئاماری له‌دایكبوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێك ساڵ ڕێژه‌ی كوڕ زۆرتره و هه‌ندێك ساڵیش ڕێژه‌ی كچ.
سۆران - موڕشید بڕادۆستی