ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌كاتی مه‌له‌كردن له گوندێكی سنووری شاره‌دێی قادركه‌ره‌می سه‌ر به شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، دوو كوڕ و باوكێك خنكان و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكه‌ش زانیاری له‌سه‌ر روه‌داوه‌كه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (15ی ئاب) حاكم سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قادركه‌ره‌م، سه‌ر به شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه له رووداوێك، دوای گه‌شتنی مه‌فره‌زه‌كان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت رووداوێكی خنكان بووه و قوربانییش هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت، له سنووری شاره‌دێكه‌مان گوندی نه‌ورۆز ئاوی هه‌یه بۆ مه‌له‌كردن خه‌ڵكی بۆ ده‌چن، له‌كاتی مه‌له‌دا، دوو برا پێكه‌وه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌خنكێن, باوكیشیان كه ویستویه‌تی رزگاریان بكات ئه‌ویش خنكاوه و هه‌رسێكیان پێكه‌وه ده‌خنكێن.
حاكم سدیق محه‌مه‌د ڕوونی كرده‌وه، باوكه‌كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه و منداڵه‌كانیشی ته‌مه‌نیان دیار نییه، باوكه‌كه ناوی (ج, ع ) و كوڕه‌كانیش به ناوه‌كانی (ئ, ج) و (م, ج) و خه‌ڵكی كه‌ركووكن و له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به ناحییه‌ی له‌یلان نیشته‌جێ بوون.
ئێسته لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و ته‌رمی هه‌ر سێ خنكاوه‌كه ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك كراونه‌ته‌وه و براونه‌ته پزیشكی دادی كه‌ركووك بۆ توێكاری. به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قادركه‌ره‌م وای گوت.
سلێمانی/ هۆشار عه‌لی