وزه بووه‌ته بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی و كۆڵه‌گه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌زاران ساڵ پێش ئێسته و ئێسته و داهاتوویش، كێ خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر و هێزی زیاتری وزه بێ، ئه‌وا ده‌توانێ به ویستی خۆی داوا و خواسته‌كانی بێنێته دی، جا ئه‌و وزه‌یه بیۆلۆجی و كیمیایی بێ، یان میكانیكی و كارۆموگناتیسی یان سروشتی، به گشتی وزه سه‌رچاوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و پێشكه‌وتنه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و زاڵبوونی وڵاتانه به‌سه‌ر یه‌كتر و دروستبوونی هێزی گه‌وره و ئیمپراتۆریه‌تی مه‌زنه، به‌ڵام ئایا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك چی ده‌خولقێنێت و وزه كێ ده‌كات به به‌هێزترین له كاتێكدا ئێسته هه‌مووان ڕوویان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتره نه‌ك دانیشتن و گفتوگۆكردن.
ئه‌گه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی ژاپۆن له جه‌نگی دووه‌می جیهانی وزه‌ی پێویستی هه‌بووایه له نه‌وت و گازی سروشتی، ئه‌وا هیچ كات نه‌ده‌بوو به قوربانی بۆمبه كیمیاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به ته‌واوی نه ده‌بووه وێرانه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌یتوانی هه‌ژموون به‌سه‌ر ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بسه‌پێنێت، كاتێك ڕووسیای سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت، بووه یه‌كێك له هێزه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌هۆی سیاسه‌ت و ئایدلۆجیاوه نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌هۆی ده‌سكه‌وتنی زۆرترین سه‌رچاوه‌ی وزه و دواتریش پێشكه‌وتنه‌كان و ئابووری بووه به به‌راورد به وڵاتانی تری جیهان.
ده‌توانرێ له ڕێی بوونی ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وزه ببیت به هێزێكی سه‌ره‌كی له دنیا، یان له ڕێی داهێنانی سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێی وزه كه زۆر له سه‌رچاوه‌كانی پێش خۆی به‌هێزتر و كاریگه‌رتر بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وزه‌ی ناوكی دۆزییه‌وه و دواتریش سۆڤیه‌ت، ئه‌مه وای كرد كه ئه‌وان ببن به جه‌مسه‌ری هێز و زه‌به‌لاحترین وڵات له دنیا، نه‌ك ژیری سیاسییه‌كانیان، به‌ڵكوو سه‌رجه‌می ئه‌و هاوكێشانه به‌هۆی ژیری زانایان و داهێنانه‌كانه‌وه بووه.
له بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ هه‌میشه ترسی له هێز هه‌یه، وزه‌ریش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو هێزێكه، ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تێك بێ، به‌ڵام كه نه‌توانێ سووته‌مه‌نی بۆ تانكه‌كانی سوپاكه‌ی دابین بكات، بێگومان شكست ده‌هێنێت، به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر بتوانرێ پێشكه‌وتووترین مووشه‌ك دروست بكرێ، ئه‌گه‌ری گازی سروشتی و پێكهاته‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بوونی نه‌بێ، ئه‌وا ناتوانرێ هه‌ڵدبرێته ئاسمان و ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كانی به‌ریتانیا خه‌ڵووزی پێویستیان نه‌بووایه، هه‌رگیز به‌ریتانیا نه‌یده‌توانی 30 وڵاتی دنیا داگیر بكات.
ئێسته به پێشكه‌وتووترین سه‌رده‌می مرۆڤایه‌تی داده‌نرێ و وڵاتان به چڕی ململانێ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی وزه ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌و زانا و داهێنه‌رانه‌یشی كه له بواری وزه خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ وزه‌ن، له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به نهێنی چاودێری ده‌كرێن و كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێ، كه‌واته شه‌ڕی زیره‌كی و زانسته، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی زانست كه سه‌رچاوه‌ی زیاتری وزه و داهێنانی زیاتر و جیاوازتر ده‌خاته‌ڕوو، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و هه‌میشه لێكدانه‌وه‌ی كێشه‌كان و خۆ خه‌ریك كردن به‌وه‌ی بۆ ڕووی دا و چۆن ده‌كرا ڕووینه‌دایه.
كۆمه‌ڵگا ژیره‌كانی دنیا خه‌ریكی داهاتوون و ئێسته خه‌ریكی بیركردنه‌وه نین له ڕابردوو و لێكدانه‌وه‌ی هۆكار و ڕوانگه جۆراوجۆره‌كان، به‌ڵكوو ئه‌وان ده‌یانه‌وێ قه‌ره‌بووی ڕابردوو بكه‌نه‌وه، به داهێنانی زۆر گه‌وره هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌تر بهاوێژین و ئه‌وه‌ی له ڕابردوو تووشی بوون به یه‌كجار قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه.
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به ڕوونی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان خستووه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی ڕابردوو تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه، كه پێویسته یاسای داهێنان له كه‌رتی
وزه بخرێته ڕوو و په‌سه‌ند بكرێ، تا پاره‌ی زیاتر بۆ ئه‌و بواره خه‌رج بكرێ و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك ئه‌مه‌ریكییه‌كان بتوانن سه‌رچاوه‌ی زۆر به‌هێزتری وزه بدۆزنه‌وه، چونكه ئه‌وان دڵنیان له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر داهێنانی زیاتر نه‌كه‌ن، ناتوانن له پێشه‌نگی وڵاتان بمێننه‌وه.
تره‌مپ باسی له‌وه كرد، كه پیشه‌سازی كه‌رتی گاز و نه‌وت زیاتر له 10 ملیۆن هه‌لی كاری لێ ده‌ڕه‌خسێت، هه‌روه‌ها كه‌رتی كاره‌با حه‌وت ملیۆن هاووڵاتی تری ئه‌مه‌ریكی ده‌خاته سه‌ر كاره‌وه، كه كۆی گشتی قازانجیش بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته 163 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمه‌ڵی وزه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه به گوێره‌ی پرۆژه و پلانه‌كان له داهاتوودا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به ڕێژه‌ی 50% ده‌رفه‌تی كار له كه‌رتی كاره‌با زیاد بكات، چونكه پیشه‌سازی ڕووی له پێشكه‌وتنه و كاره‌با هه‌موو سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه و كۆنتڕۆڵی ده‌كات، به‌هۆی پێشخستنی ته‌كنه‌لۆجیاوه، هه‌موو سێكته‌ره‌كان ئامێره‌كانیان پێویستی به كاره‌با ده‌بێ و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر بخرێنه سه‌ر كار.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن له داهاتوویه‌كی نزیك و له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به تایبه‌تی هه‌موو شتێك ده‌بێته وزه‌ی كاره‌با، جا كاره‌بایش له ڕێی به‌نداوه‌كان یان وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ڕێی سووته‌مه‌نییه‌وه ده‌بێت، یان وزه‌ی ناوكی بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ڵام ئه‌وان پێویستیان به سه‌رچاوه‌ی زیاتره، چونكه ئێسته نه‌ك ته‌نیا گلۆپ و ڕۆشنكه‌ره‌وه‌كان، به‌ڵكوو له داهاتوویه‌كی نزیك هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانیش ده‌بن به كاره‌با و جیا له فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ر و تانك و باڵه‌خانه و كه‌رتی كشتوكاڵ و بانكداری و هه‌موو بواره‌كانی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان داهاتوو ده‌خوێننه‌وه و پلانی وردیان هه‌یه، بۆیه زۆرترین پاره له بودجه ده‌یانه‌وێ بۆ داهێنه‌ران ته‌رخان بكرێ، تا سه‌رچاوه‌ی زیاتری وزه بدۆزنه‌وه و به چه‌ندان ساڵ پێش وڵاتانی تری دنیا بكه‌ون، به‌مشێوه‌یه ده‌توانن له پێشه‌نگی دنیا بمێننه‌وه.