سه‌رۆك كۆماری فلیپین رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ به‌گژداچوونه‌وه و بنه‌بڕكردنی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، سوپای نیشتمانی راده‌سپێرێت و گوێ به هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی نادات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، ئاژانسی BBC رای گه‌یاندووه، رۆدریگۆ دوترته، سه‌رۆك كۆماری فلیپین بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر له فلیپین، سوپای نیشتمانی ئه‌و وڵاته ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، رۆدریگۆ ئامانجی له جووڵانی سوپای نیشتمانی بۆ به‌رگریكردن له هاووڵاتییان و به‌تایبه‌ت گه‌نجانی فلیپین گه‌ڕانده‌وه و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌س ناتوانێت بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی رێگری لێ بكات.
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری رۆدریگۆ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فلیپین و ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ بنه‌بڕكردنی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر، زیاد له شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.
رودریگۆ دۆترته مانگی ئایار/مایۆی ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فلیپین ده‌ستبه‌كار بووه، له‌و كاته‌وه تا ئێسته 900 قاچاخچی گه‌وره‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان له وڵاته‌كه‌یدا كوژراون و زیاد له شه‌ش هه‌زار مافیای ماده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه.
مانگی رابردوو وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆك كۆماری فلیپین و كوژرانی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، وای كردووه توندوتیژی و كوشتار و تاوانی پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و وڵاته‌دا روو له زیادبوون بكات.
سه‌رۆك كۆماری فلیپین له وه‌ڵامی لیژنه‌كه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا رای گه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ئێسته نه‌یتوانیوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و كۆتاهێنان به كوشتاری خه‌ڵكی ئاسایی له عێراق و سووریا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. دووپاتی كرده‌وه، هیچ رێكخراو و وڵاتێك ناتوانێ له بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له وڵاته‌كه‌ی بیوه‌ستێنێت.