له ئه‌نجامی وه‌ستانی سیسته‌می به‌ڕێوبردنی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردووه‌وه به سه‌دان گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاون و به هه‌زاران گه‌شتیار گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و نه‌یانتوانی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ی پلانیان بۆی دانا بوو بفڕن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به په‌له ئاشكرای كرد، كێشه‌یه‌كی كاتی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌لیكترۆنی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كان دروست بووه، كارمه‌ندان و ته‌كنیككاران خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ین و به زووترین كات كۆتایی به كێشه‌كه دێ و ده‌ست به گه‌شته‌كان ده‌كرێته‌وه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانمان ئاگادار كردبووه كه ته‌واوی گه‌شته‌كانی هاتن و چوون بوه‌ستێنن، چونكه سیسته‌می پێشوازی كردن و ده‌رچوون له ئه‌مه‌ریكا كار ناكات، به‌وهۆیه‌وه هه‌مووان ده‌بێ چاوه‌ڕوان بن تا كێشه‌كه كۆتایی دێ و دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌شێك له گه‌شتیاران بۆ ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له فڕۆكه‌خانه‌كان ماونه‌ته‌وه و ئێسته‌یش چاوه‌ڕێی چاككبوونی سیسته‌مه‌كه و ده‌ستكردن به گه‌شته‌كانیان ده‌كه‌ن.
هاوكات به‌شێكی تری هاووڵاتییانیش گرته‌ی ڤیدیۆی جه‌نجاڵی نێو فڕۆكه‌خانه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و به توندی ره‌خنه له‌م دۆخه ده‌گرن، كه به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكێكی بێ‌شومار له گه‌شته‌كانیان دوا كه‌وتوون، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش ئه‌م كێشه ته‌كنیكییه زیانی ملیۆنان دۆلاری له فڕۆكه‌خانه‌كان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان داوه.