گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری
نیویۆرك دوای توێكاری كردنی ته‌رمی ملیاردێر جیفری ئیبستین دووپاتی كرده‌وه، كه به ته‌واوی گه‌یشوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه‌كه خۆی كوشتووه، نه‌ك به هیچ هۆكارێكی تر گیانی له ده‌ست دا بێ.
جیفری ئیبستینی ته‌مه‌ن 66 ساڵه ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو له ماڵه‌كه‌ی به كوژراوی دۆزرایه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی دادگایی كردنی ده‌كرد، به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ئافره‌تانی له‌شفرۆش له ناوچه‌ی مانهاتنی نیویۆرك، پاش ئاشكرابوونی ئه‌و كاره نایاسایییه‌ی و نه‌بوونی هیچ هیوایه‌ك بۆ ده‌رچوون له‌و كێشه‌یه بێ سزا، ئه‌و ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شه‌شی تهمووز/یۆلیۆی ڕابردوو جیفری ئیبستین له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا و دواتریش به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، تۆمهتهكهیشی له‌سه‌ر ساغ بووه‌وه كه بازرگانی به كچانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی كردووه و بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كاری هێناون.
ئاجا وێرسی گوته‌بێژ به ناوی پزیشكی دادوه‌ری نیویۆرك دووپاتی كرده‌وه، كه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌و ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه ده‌ركه‌وتووه، كه خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و هاوكات تۆمارێكی ڤیدیۆیی گرتووه به‌ر له‌وه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت و دانی به هه‌موو تاوانه‌كان ناوه و دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه له ساڵی 2008ه‌وه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌یه و سه‌ره‌تایش له ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌ستی به‌م كاره كردووه.