دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته قه‌ته‌ڕ و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و كوێت به‌ڕێ كه‌وت.
میدیاكانی ئێران و كوێت له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ ئه‌و وڵاته زانیاری و ورده‌كارییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه تاوتوێكردنی دۆسییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێ، له نێوان هه‌ردوو وڵات، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری یه‌كتر له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
عه‌باس
موسه‌وی گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌وباره‌وه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو زه‌ریف له كوێت چاوی به هاوتا كوێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه، جیا له‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی تری تایبه‌ت به بواری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دۆسیه‌ی كه‌نداو و سنووره ئاوییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان تاران و كوێت گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ كوێت ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، دوای ته‌واوبوونی دیداره‌كانی له كوێت به‌ره‌و تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو ده‌هێنێت.