زانیارییه‌كان و سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران و میلیشیاكان نایانه‌وێ حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام له ڕێی چاندنی كه‌سانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له پۆسته هه‌ستیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، خه‌ریكن به ته‌واوی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌رده‌گرنه‌وه و ته‌نیا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی كارتۆنی ده‌یهڵنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پاش ده‌ستبه‌كاربوونی
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به پشتوانی حزبی و گرووپه میلیشیاكان "ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمی" ئه‌ندام و سه‌ركرده له ڕێكخراوی به‌در كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێسته‌یش میلیشیاكان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تر به ناوی ئه‌بو مونته‌زر حوسێنی بكه‌ن به سكرتێری گشتی سه‌ربازی سه‌رۆك وه‌زیران.
هه‌رچه‌نده پێشتر ناوی زیاد ته‌میمی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌هێنرا، به‌ڵام له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاد ته‌میمی كه ئه‌میش یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی به‌در وه‌ك پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ست به‌كاربوو، بۆیه بڕیاره ئه‌بو مونته‌زر حوسێنی پۆستی سكرتێری سه‌ربازی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێت.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جاران پۆستێكی ئاسایی و نا گرنگ بوو، به‌ڵام ئێسته پۆسته‌كه هێنده گرنگه ته‌نانه‌ت توانای جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق هه‌یه، جیا له‌وه‌ی ده‌توانێ فه‌رمان بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی دارایی وڵاتیش ده‌ربكات.
ئێسته به دانانی سكرتێری سه‌ربازی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بخه‌نه ده‌ستی ئه‌و سكرتێره سه‌ربازییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه كه یه‌كێكه له خۆیان و سه‌ر گرووپی به‌دره، به‌مشێوه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كارتۆنی و ته‌نیا ڕووكه‌ش ده‌مێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه له واقیع دا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌خرێنه ژێر ده‌ستی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مه‌یش به هه‌وڵێكی تری ئێران داده‌نرێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی حكوومه‌تی عێراق و دوورخستنه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا.