خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ڕاگەیەنرا

:: AM:09:21:17/08/2019 ‌
بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەو هەفتەیە تاقیكردنەوەكانی پۆلی كۆتاكان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت و تاقیكردنەوەكان هەموو ڕۆژێك ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ شەموو 17ـی ئاب، بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە بڕیارە ڕۆژی سێشەم 20ـی ئاب تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ بكاتەوە بۆ خولی دووەم.

لە ڕێنوێنیی تاقیكردنەوەكاندا هاتووە، هەموو ڕۆژێك تاقیكردنەوەكان بەڕێوە دەچێت و بە وانەی مێژوو بۆ بەشی وێژەیی و بە وانەی زیندەوەرزانی بۆ بەشە زانستییەكان بەڕێوە دەچێت و ڕۆژی سێشەمی هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان دێت.

باس لەوەش كراوە تاقیكردنەوەكان ڕۆژانە سەعات هەشت و 30 خولەك دەست پێ‌ دەكات و ئەگەر ڕۆژێك بەر پشوو كەوت، ئەوا بۆ ڕۆژی دوایی تاقیكردنەوەكان بەڕێوە دەچێت.

پێشتر وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دابوو بۆ ئامادەكاری تەواو تا هیچ هەڵەیەك نەبێت لە پرسیارەكان و تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بەشێوەیەكی باش بەڕێوە بچێت.





وشە - رامیار جەواد