سه‌رۆكى حكوومه‌تى قیرغیزستان بڕیارى دا منداڵان و كه‌سوكارى تیرۆریستى داعش له عێراق و سووریا وه‌ربگرێته‌وه كه ژماره‌ى 500 كه‌س ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى ئاب ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یاندراوێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى قیرغیزستان كردووه كه تێیدا ئاشكرا كراوه، ئه‌م وڵاته منداڵ و كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتییانى خۆى له عێراق و سووریا وه‌رده‌گرێته‌وه كه پێشتر چوونه‌ته ریزى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن سرورونباى جینبیكۆڤى سه‌رۆى قیرغیستان دراوه.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى روونی كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش سه‌ره‌تا منداڵ و هه‌رزه‌كاران ده‌ست پێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كات ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه 500 كه‌س بێت.
قیرغیزستان یه‌كێكه له وڵاتانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست و سیستمى كۆمارى پێڕه‌و ده‌كات، ئه‌م وڵاته له ساڵى 1991 وه دواى نه‌مانى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت سه‌ربه‌خۆى خۆى به‌ده‌ست هێناوه.
قیرغیزستان تاكه وڵات نییه بڕیارى بردنه‌وه‌ى منداڵان و كه‌سوكارى داعشى دابێت، پێشتریش چه‌ندان وڵاتى تر هه‌مان بڕیاریان داوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، نزیكه 20 هه‌زار كه‌سى بیانى له تیرۆریستان و كه‌سوكار و منداڵانیان له عێراق و سووریا گیراون.