ئۆمێگا 3 یه‌كێكه له ترشه چه‌ورییه به‌سووده‌كان كه باشه بۆ له‌ش و مێشك و جومگه‌كان، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر له ماسى سه‌له‌موون و سه‌ردیندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ماسییانه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى زیاد بكرێت له ژه‌مه‌كانى رۆژانه‌دا،
ئه‌وه بڕێكى باش ئۆمێگا 3 به له‌ش ده‌دات.
یه‌كه‌م: هێلكه، دڵنیا ببه‌وه له‌وه‌ى هه‌ردوو به‌شى هێلكه‌كه به‌كار بهێنیت چونكه بڕێكى باش ئۆمێگا 3 به‌له‌ش ده‌دات. چونكه بڕێكى باش پێكهاته‌ى خۆراكى ده‌درێت به‌و مریشكانه‌ى كه هێلكه ده‌كه‌ن، ئه‌و پێكهاتانه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمێگا 3 ئه‌م ترشه بێگومان له پێكهاته‌ى هێلكه‌كه‌دا بوونى ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌ردوو به‌شى هێلكه‌كه به‌یه‌كسانى بخورێت.
دووه‌م: تۆوى رێحانه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى رووه‌كى بیت نه‌توانیت ماسى بخۆیت، ئه‌وه باشتر وایه بۆ وه‌رگرتنى ئۆمێگا 3 سوود له تۆوى رێحانه وه‌ربگریت چونكه رێژه‌یه‌كى باش له‌م ترشه به‌له‌ش ده‌دات و پێداویستییه‌كانى رۆژانه پڕ ده‌كاته‌وه له له‌شدا.
سێیه‌م: تۆوى كه‌تان، به‌هه‌مانشێوه‌ى تۆوى رێحانه، تۆوى كه‌تان بڕێكى باش ئۆمێگا 3 تێدایه ده‌توانرێت به‌چه‌ندان شێوه به‌كار بهێنرێت، چه‌ندان جۆرى تۆوى تر هه‌یه كه بڕێكى باش ئۆمێگا 3 تێدایه وه‌ك كونجى و شووتى و كوله‌كه.
چواره‌م: گوێز ، زۆر پێویسته گوێز له‌كاتى ژه‌مه‌كاندا هه‌بێت چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ئۆمێگا 3یه، یارمه‌تى به‌هێزبوونى مێشك و له‌ش و جومگه‌كانى له‌ش ده‌دات و له چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌یپارێزێت.
پێنجه‌م: باوى، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بۆ دستكه‌وتنى ئۆمێگا 3 سوود له باوى وه‌ربگیرێت چونكه باوى بڕێكى باش پرۆتین و پێكهاته‌ى خۆراكى و ریشاڵى تێدایه كه پێویسته بۆ له‌ش یارمه‌تى بنیاتنانى ماسولكه‌كان ده‌دات و ریخۆڵه و خوێنبه‌ره‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
شه‌شه‌م: پاقله‌مه‌نییه‌كان، پاقله‌مه‌نییه‌كان زۆر به‌سوودن بۆ له‌ش، بڕێكى باش پرۆتین و ریشاڵ به له‌ش ده‌ده‌ن و چه‌ندان پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگیان تێدایه كه پێویستن بۆ له‌ش، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ترشى ئۆمێگا 3ن كه پێویسته بخورێت.
حه‌وته‌م: سه‌وزه پڕ گه‌ڵاكان، ژه‌مه‌كه‌ت ته‌ندروست نابێت ئه‌گه‌ر سه‌وزه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێت، زۆر پێویسته له خۆراكى رۆژانه‌دا سه‌وزه هه‌بێت چونكه چه‌ندان پێكهاته و ئاو و كانزا و ڤیتامین به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت جگه له ترشى ئۆمێگا 3 .