ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێستیان رووناك و ته‌ندروسته، به‌رده‌وام چالاك ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها زۆر هۆكار هه‌یه كه زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆى چه‌ندان گرفت له پێستدا وه‌ك تیشكى یووڤى و پیسبوونى هه‌وا و په‌ستانى ده‌روونى و رێجیمى ناته‌ندروست كه زیانێكى زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مانه چه‌ند رێیه‌كى سروشتین كه به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست پێست رووناك ده‌كه‌نه‌وه:
یه‌كه‌م: ماست و پرته‌قاڵ
پرته‌قاڵ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى یه‌كێكه له میوه به سووده‌كان و كه زۆر به‌كار ده‌هێنرێت، یارمه‌تى سپیكردنه‌وه‌ى پێست ده‌دات و هه‌روه‌ها بڕێكى باش له ڤیتامین سیى تێدایه كه پێست باشتر ده‌كات.
چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى پرته‌قاڵ و ماست:
كه‌وچكێك ماست له‌گه‌ڵ چه‌ند توێكڵێك پرته‌قاڵ تێكه‌ڵ بكه، باشتر وایه توێكڵى پرته‌قاڵه‌كه سێ بۆ چوار رۆژ له‌به‌ر خۆر بێت تا وشك ده‌بێته‌وه، كه وشك بووه‌وه بیهاڕه، پاشان له‌گه‌ڵ ماسته‌كه تێكه‌ڵى بكه هه‌تا گیراوه‌یه‌كى باش دروست ده‌بێت، دواتر بۆ ماوه‌ى 15 بۆ 20 خولهك بۆ پێستت به‌كاری بهێنه و پاشان به ئاوى گه‌رم پێستت بشۆ، ده‌توانرێت شه‌وان پێش نووستن ئه‌م ماسكه به‌كار بهێنرێت بۆ هه‌موو جۆره پێستێك گونجاوه.
دووه‌م: ئاوى په‌تاته
په‌تاته بڕێكى باش ڤیتامین ب1 و ب3 و ب6 تێدایه له‌گه‌ڵ كانزا و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆر و دژه‌ئۆكسیدى تێدایه كه چه‌ندان پێكهاته‌ى به‌سوودن بۆ پێست. په‌تاته یارمه‌تى رووناككردنهوى پێست ده‌دات و پێست ده‌دره‌وشێنێته‌وه به‌رهه‌مهێنانى كۆلاجین زیاد ده‌كات كه پێست ده‌پارێزێت له چرچبوون شانه‌ى زیانبه‌خش هه‌روه‌ها خانه و پێستى مردوو لاده‌بات.
په‌تاته‌كه پاك بكه و پاشان وردى بكه، دواتر له‌سه‌ر پێستى بخشێنه بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى په‌تاته‌كه به‌سه‌ر پێستدا بڵاو ببێته‌وه. بۆ ماوه‌ى 15 بۆ 20 خولهك به‌جێى بهێڵه و دواتر به ئاو بیشۆ. یان ده‌توانی ئاوى په‌تاته‌كه بگوشیت و دواتر له رێى پارچه لۆكهیهكهوه پێستى ده‌موچاوتى پێ ته‌ڕ بكه‌ی، به‌م شێوه‌یه به‌جێى بهێڵه تا وشك ده‌بێته‌وه و دواتر به ئاو بیشۆ.
سێیه‌م: زه‌رده‌چه‌وه
زه‌رده‌چه‌وه بڕێكى باش ئیكسفۆلاتۆرى تێدایه له‌گه‌ڵ ڤیتامین سى كه به‌رپرسه له سپیكردنه‌وه‌ى پێست و بۆ هه‌موو جۆره پێستێك به‌كار ده‌هێنرێت. نیو كه‌وچك زه‌رده‌چه‌وه له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچك جێڵى ئالۆڤێرا تێكه‌ڵ بكه هه‌تا ده‌بێت به گیراوه‌یه‌كى گونجاو، پاشان بۆ ماوه‌ى 30 خولهك بۆ پێستت به‌كاری بهێنه دواتر بیشۆ. بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه هه‌تا هه‌ست به رووناككردنه‌وه‌ى پێستت ده‌كه‌یت.
چواره‌م: ماسكى هه‌نگوین و ماست
ماست پێست رووناك ده‌كاته‌وه به‌هه‌مانشێوه‌ى شیر ئه‌نزیمى گرنگى تێدایه كه پێویسته بۆ پێست، هه‌نگوین دژه‌ئۆكسیدى تێدایه و پارێزگارى له شێدارى پێست ده‌كات. هه‌ردوو پێكهاته‌كه به‌هه‌مان بڕ تێكه‌ڵ بكه بۆ ماوه‌ى پێنج خولهك به‌جێى بهێڵه پاشان بۆ پێستت به‌كاری بهێنه به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان دواتر بۆ ماوه‌ى 20 خولهك به پێسته‌وه به‌جێى بهێڵه، پاشان به ئاوى گه‌رم بیشۆ، به‌م شێوه‌یه پێستت رووناك ده‌كاته‌وه و چه‌ندان پێكهاته‌ى گرنگ به‌پێست ده‌دات.