پۆتاسیۆم پێكهاته‌یه‌كى گرنگه بۆ له‌ش و هێشتنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆلایت و هاوسه‌نگى شله‌ى له‌ش كه‌مى پۆتاسیۆم له له‌شدا ده‌بێته هۆى هه‌سته‌وه‌رى و شه‌كه‌تى و به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن، پێویسته بڕێكى زۆر پۆتاسیۆم به‌كار بهێنرێت كه رێ له رشانه‌وه و هێڵنجدان و ته‌نانه‌ت گرفته‌كانى دڵ ده‌گرێت.
ئه‌و
خۆراكانه‌ى كه پۆتاسیۆمیان تێدایه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئا‌ڤۆگادۆ، جۆره میوه‌یه‌كه كه به‌رێژه‌یه‌كى زۆر پۆتاسیۆمى تێدایه و سوودێكى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسییه‌كانى زینده‌پاڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ى خۆراكى كه‌م بێت ئه‌وه كردارى زینده‌پاڵ هێواش ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: مۆز، مۆز سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى پۆتاسیۆمه 400 گرام پۆتاسیۆمى تێدایه وزه‌یه‌كى زۆر به‌له‌ش ده‌دات و زۆر پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌رزش ده‌كه‌ن وزه‌یه‌كى زۆر به‌له‌ش ده‌به‌خشێت و بڕێكى باش ڤیتامین ب6 و سى و ریشاڵى تێدایه.
سێیه‌م: پاقله، پاقله یه‌كێكه له خۆراكه باشه‌كان كه پێویسته بۆ له‌ش ته‌نیا له نیو كووپ پاقله‌دا نزیكه‌ى 600 میلیگرام پۆتاسیۆمى تێدایه، پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك فاسۆڵیا و نیسك و به‌زالیا كه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى پۆتاسیۆمن. پاقله‌مه‌نییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باشن بۆ دڵ چونكه بڕێكى زۆر ریشاڵیان تێدایه، پێویسته به رێژه‌یه‌كى زۆر له به‌شه خۆراكییه‌كانى رۆژانه‌دا هه‌بێت.
چواره‌م: ئاوى گوێز هیند، یه‌ك كووپ ئاوى گوێز هیند نزیكه‌ى 600 میلیگرام پۆتاسیۆمى تێدایه كه %17 پێداویستى رۆژانه دابین ده‌كات، ئهلیكترۆلایتى له‌ش باشتر ده‌كات و بڕێكى زۆر كه‌م كالۆرى و شه‌كرى تێدایه.
پێنجه‌م: ماسى، ماسى به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه رێژه‌ى %10 پۆتاسیۆمى رۆژانه بۆ له‌ش دابین ده‌كات به‌تایبه‌تى ماسى توونه و سه‌له‌موون، بڕێكى باش پۆتاسیۆم ئۆمێگا 3 تێدایه هه‌روه‌ها زۆر جۆرى ماسى ڤیتامین دى تێدایه له‌گه‌ڵ ترشى چه‌ورى باشتر وایه به سووركراوى نه‌خورێت.
شه‌شه‌م: هه‌نار، هه‌نار رێژه‌یه‌كى باش پۆتاسیۆمى تێدایه نزیكه‌ى %19 له پۆتاسیۆم پێك دێت، باشتر وایه به‌شێوه‌ى شه‌ربه‌ت بخورێت. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سى و ریشاڵ و ڤیتامین كه‌ى پێكهاته‌ى خۆراكى .