وه‌زاره‌ی وزه‌ی سعوودیه ڕای گه‌یاند، یه‌كێك له یه‌كه‌كانی كارگه‌ی گازی سرووشتی له كێڵگه‌ی "شه‌یبه" له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سعوودیه تووشی هێرشێكی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو (17ی ئاب) وه‌زاره‌تی وزه‌ی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی "درون"ی بێ فڕۆكه‌وان، هێرش كراوه‌ته سه‌ر یه‌كه‌كانی گارگه‌ی سرووشیی "شه‌یبه" و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكی زۆر كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانێكی دیاریكراوی هه‌بووه و زۆر نه‌بووه و هیچ زیانێكی گیانیشی نه‌بووه.
خالید فالح وه‌زیری وزه و پیشه‌سازی و سامانی كانزایی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه هیچ كاریگه‌رییه له‌سه‌ر كاری ئه‌و یه‌كه‌یه نه‌كردووه و به‌رده‌وامن.
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناوێك بهێنن، وه‌زیره‌كه‌ی سعوودیه به ئاماژه هێمانی بۆ ئێران كرد و گوتی، ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه، درێژه‌پێدانی ئه‌و كاره وێرانكارییه‌یه كه له ماوه‌ی ڕابردوو بۆڕییه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه و بارهه‌ڵگره ده‌ریایییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج. ئه‌مه‌ش به ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی تۆمه‌ته بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌و پێی وایه، ئه‌م هێرشه ته‌نیا بۆ سه‌ر كانزای سعوودیه نییه به‌ڵكوو بۆ سه‌ر هه‌موو دنیایه و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ئابووریی جیهانی و ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ.