كۆمپانیای هواوی ڕای گه‌یاند كه ئێسته كار له‌سه‌ر به‌هێزترین مۆبایلی ده‌كات كه ئه‌ویش مه‌یت 30 پرۆیه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می هواوی و ئاماژه‌ی پێ داوه، هواوی ڕای گه‌یاند كه كار له‌سه‌ر به‌هێزترین و باشترین جۆری مۆبایله‌كانی ده‌كات به‌ناوی "مه‌یت 30 پرۆ" كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست ده‌بێ به جوانترین دیزاین و سێ كامێرا كه جوانترین وێنه ده‌گرن، هه‌روه‌ها ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه كامێراكانی دواوه‌ی 40 مێگاپێكسڵن كه ئه‌مه‌یش وای كردووه وێنه‌ی ناوازه بگرن و ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكه‌ن له‌ڕووی كامێراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هواوی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئابلۆقه‌ی خراوه‌ته‌سه‌ر.
هواوی سه‌باره‌ت به خێرایی و تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كه ده‌ڵێ، مه‌یت 30 پرۆ خاوه‌نی ڕامی هه‌شت گێگابایت ده‌بێ له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 128 بۆ 512 گێگابایت، هه‌روه‌ها سیسته‌می خێرای بۆ دانراوه و پاترییه‌كه‌یشی 4200 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش ناوازه‌تری كردووه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.