هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت گۆرانیبێژى ناودارى كورد دیاری قەرەداغی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "زام"، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیووب بڵاو کردووه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌مترین بینه‌رى هه‌بوو كه تاكو ئێسته 6,003 بینه‌رى هه‌بووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى دروست نه‌كردووه.
دیاری قەرەداغی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب کلیپێکی نوێی بە ناوی "زام" بڵاو کردەوە، تێکستەکەی لەلایەن " شێرکۆ بێکەس"ەوە نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "سەڵاح رەوف" بۆدانراوە، لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجام دراوە.
كلیپه‌كه‌ى دیارى تاكه كلیپ نییه دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى كلیپه‌كه‌ى ماریا بینه‌رى نه‌بووبێت به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگدانه‌وه زۆره‌ى له‌سه‌ر كلیپه‌كه‌ى ماریا هه‌ورامى دروست بوو بینه‌ر كلیپه‌كانى هونه‌رمه‌ندانى تر‌ى ته‌ماشا نه‌كرد.
دیاری قەرەداغی ساڵی 1967 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری کوردە، خاوەنی ستایلی تایبەت بەخۆیەتی لە گۆرانی گوتندا، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمار کراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە بەناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامى، بێدەنگى دەشکێنم، بۆنى خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکى تر ساڵى، ڕێى باران).