پەیوەند نوێترین کلیپی بڵاو کردەوە

:: PM:09:42:17/08/2019 ‌
گۆرانیبێژ په‌یوەند جاف له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین کلیپی بە ناوی "سەرێل" بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لینكى گۆرانییه‌كه‌ له‌ پێگه‌ى فه‌رمى كه‌ناڵى نێت تیڤییه‌وه‌ دابه‌زیووه‌ و 71,554 بینه‌رى هه‌بووه‌.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "پەیوەند جاف" نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "سەرێل"، کاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن "ئاریۆس ستۆدیۆ" بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "بڕیار فەتاح" بۆ ئەنجامدراوە.

پەیوەند بارام ئەحمەد، ناسراو بە پەیوەند جاف، ساڵی 1968 لە هەڵەبجە لە دایک بووە و لە سلێمانی گەورە بووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە، لە تەمەنی منداڵییەوە حەز و خولیای بۆ گۆرانی گوتن هەبووە و گۆرانی گوتووە، گۆرانیی "ئاخۆ کەی دێ" یەکەم کلیپی بووە کە لە ساڵی 1992 بڵاوی کردووەتەوە، 18 ساڵە لە وڵاتی سوید دەژی، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کورد، جگە لە ئەنجامدانی کۆنسێرتی گۆرانی، چەندان ئەلبووم و گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە. 



وشە - محەمەد میران