رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى ته‌لگراف ئاشكراى كردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا و راوێژكارى ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه و پێیان راده‌گه‌ینێ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ناتوانێ ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا رابگرێ.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئاب، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵێك كردووه، كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى ته‌لگراف بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له ئامانجى سه‌ردانى بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كراوه بۆ فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
له رۆژنامه‌كه هاتووه "ئه‌م هه‌فته‌یه جۆنسۆن سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا ده‌كات تا بۆ ماكرۆن و مێركڵ دووپاتى بكاته‌وه كه په‌رله‌مان ناتوانێ ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا رابگرێت".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پێشبینى ده‌كرێت جۆنسۆن به ماكرۆن و مێركڵ رابگه‌ینێ، دوو مانگیان له‌به‌رده‌م ماوه بۆئه‌وه‌ى رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گینا به‌ریتانیا بێ رێككه‌وتن له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه.
هاوكات رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى تایمزى به‌ریتانى باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا بێ رێككه‌وتن بچێته ده‌ره‌وه ئه‌وا رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌بێت له بوارى سووته‌مه‌نى و ده‌رماندا.