ئەمڕۆ لە شوێنی كلیپەكەی ماریا هەورامی كارێكی تر ئەنجام دەدرێت

:: AM:09:02:18/08/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپێشاندانی هونەرمەندان ئەنجام بدرێت لە بەرانبەر ئەو مامۆستا ئاینییەی كە دژی هونەرمەندێك وتاری بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئاب، لە ئاگەدارییەكەی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی سلێمانی هاتووە، بەمەبەستی پشتگیری لە ئازادی كاری هونەری و ڕادەربڕین و دژی هەموو جۆرە ناوزڕاندنێكی هونەرمەندان، خۆپێشاندانێك ئەنجام دەدرێت.

ڕوون كراوەتەوە،  گردبوونەوەكە لە سەعات شەش و نیوی ئێوارە دەبێت و كۆبوونەوەیەكی هونەرمەندان ساز دەكرێت لە شەقامی سالم لە بەردەم (جان كافێ) ئامادەبوونتان پشتگیرییە لە ئازادی كاری هونەری و ڕادەربڕین.

پێشتر بەرپرسانی حكوومی لەسەر گوتەی نەشیاوی ئەو مامۆستا ئاینییە هاتنە دەنگ و كەسوكاری ئەو هونەرمەندەش دووپاتیان لەوە كردووە سكاڵا لەسەر ئەو وتاربێژە تۆمار دەكەن و كێشەكەیان لە دادگا یەكلا دەكەنەوە.

لە تۆمارێكی دەنگیی، دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانیی دڵەكەم، مەلا هەڵۆ چەندان گوتەی نەشیاو ئاراستەی ئەو هونەرمەندە دەكات.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 12231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌