رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانی ئاشكراى كردووه به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كى نه‌ناسراو له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌كێشن، به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئه‌مه‌ریكا تووشى حاڵه‌تى نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ بوونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى ئێندپێدنتى به‌ریتانى له راپۆرتێك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، 100 كه‌س له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا تووشى نه‌خۆشییه‌ك بوونه‌ته‌وه كه تا ئێسته تیمى پزیشكى نه‌یتوانیوه ده‌ستنیشانى جۆرى نه‌خۆشییه‌كه بكات.
له راپۆرته‌كه كه به‌شێكى له رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت دابه‌زیوه و باس له‌وه كراوه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه هه‌رزه‌كار و گه‌نجن و هه‌ر هه‌مووشیان جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌كێشن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه به‌رپرسانى ته‌ندروستى له پێنج ویلایه‌تى ئه‌مه‌ریكى ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له نه‌خۆشییه‌كه چونكه به مه‌ترسیدارى ده‌زانن، به‌تایبه‌تى كه ده‌زانرێ هه‌ندێكیان له ژێر چاودێرى وردى پزیشكیدان و پزیشكان له چاره‌نووسى ئه‌وان دڵنیا نین.
به‌رپرسانى ته‌ندروستى تا ئێسته ته‌نیا باسیان له نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه كردووه كه بریتین له: ته‌نگه‌نه‌فه‌سى، ژانى سنگ، تا، كۆكه، رشانه‌وه، سكچوون.
له‌وه‌یش دڵنیا نین ئاخۆ تووشبوونى ئه‌و گه‌نجانه به‌هۆى ئامێره‌كه خۆیه‌تی یان پێكهاته‌ى دووكه‌ڵه‌كه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ له‌م 10 ساڵه‌ى دواییدا جگه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بووه‌ته مۆدیلێك و لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌باره‌ى زیانه‌كانى زۆر كه‌م ئه‌نجام دراوه.