به‌رپرسیارانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له دژى بڕیارێكى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌و بڕیاره زیانى سه‌ربازى له‌و شه‌ڕه ده‌دات كه له عێراق له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژنامه‌ى میلیتهرى تایمزى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، بڕیارى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌باره‌ی فڕینى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان به ره‌زامه‌ندى عێراق ناڕه‌زایى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى دروست كردووه.
به‌شێكى راپۆرته‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18 ى ئاب له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كرێت، هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر هه‌ن له عێراق پێویستیان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خێرا هه‌یه، بڕیارى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى له حكوومه‌تى عێراق كه هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ده‌رچووه ئه‌م كاره دوا ده‌خات.
رۆبێرت هۆلمز كه به‌رپرسێكى هێزه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق، له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێ "نیگه‌رانى گه‌وره له‌وه‌دایه هه‌ندێك بانگه‌واز هه‌یه پێویستى به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا هه‌یه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كه بدرێته‌وه بێ دواكه‌وتن".
به‌رپرسانى تریش له وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌م رۆتینه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وا ده‌كات زیان به‌ر به‌ڕێوه‌چوونى شه‌ڕى داعش بكه‌وێت، چونكه دواكه‌وتنى چه‌ند خوله‌كێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه وا ده‌كات ژیانى چه‌ندان كه‌س بكه‌وێته مه‌ترسى.
بۆیه له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به‌نیازن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.