له هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌یه‌م ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له هاتنه خواره‌وه كۆرپه‌ڵه ده‌كات و چوار بۆ پێنج سانتیمه‌تر له ژێرناوكى دایك ده‌بێت، هه‌روه‌ها جووڵه‌ى كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت و به ئاسانى هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ى هه‌تبوو له هه‌فته‌ى ڕابردوو نامێنێت
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌یه‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، له‌م هه‌فته‌یه كۆرپه‌ڵه زۆر به‌خێرایى گه‌شه ده‌كات، دڵه بچووكه‌كه‌ى كۆرپه‌ڵه ڕۆژانه 20 بۆ 25 لیتر خوێن په‌مپ ده‌دات.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، منداڵ جارێكى تر ده‌ست ده‌كات به هاتنه خواره‌وه و چوار بۆ پێنج سانتیمه‌تر له ژێر ناوكى دایك ده‌بێت، هه‌روه‌ها كێشى ئافره‌ت زیاد ئه‌بێت له ماوه‌ى چوار ڕۆژى ئه‌م هه‌فته‌یه كێشت چوار كیلۆ زیاد ده‌بێت، واتا بۆ هه‌ر ڕۆژێك كیلۆیه‌ك.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، دڵخۆش به به جووڵه‌ى كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت و به ئاسانى هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت، ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ى هه‌تبوو له هه‌فته‌ى ڕابردوو نامێنێت، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه‌ش نه‌جووڵا له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى پزیشك بكه.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له شه‌ڕى نێوان دایك و كۆرپه‌ڵه ده‌كات، كاتێك كۆرپه‌ڵه دایك بێزار ده‌كات.