هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى واژووكردنى گرێبه‌ستێكه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتى ئوردن، ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین كۆمپانیا چینییه‌كان بێنێته هه‌ولێر و بڕیاریشه له داهاتوودا چین گه‌وره‌ترین پێشه‌نگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌ولێر بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م عه‌بدوڵا عه‌بدولڕه‌حیم سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر دوابه‌دواى واژووكردنى گرێبه‌ستێكى تایبه‌ت به‌هێنانى كۆمپانیا چینییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (نبچ ئوردن) به‌ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن له بوارى وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازى، هانى كۆمپانیا چینییه‌كان بده‌ن تا بێنه هه‌رێمى كوردستان و سه‌رمایه‌كانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن.
زیاتر گوتى، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایى (نبچ ئوردن) گرێبه‌ستیان واژوو كردووه به‌ئامانجی هێنانی كۆمپانیا چینییه‌كانه بۆ هه‌رێم.
سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر راى گه‌یاند، بڕیاره له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌م پێشانگه بۆ كۆمپانیا چینییه‌كان له هه‌ولێر بكرێته‌وه كه هه‌زار و ٥٠٠ كۆمپانیا به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
هاوكات نۆفل خسناوی سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی (نبچ ئوردن)، له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتى، شاری هه‌ولێر به‌هاتنى كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌كرێته ناوه‌ندی بازاڕی كه‌لوپه‌لی چینی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه.
خسناوى هێنانى كۆمپانیا چینییه‌كانى بۆ هه‌ولێر گه‌ڕانده‌وه بۆ بوونى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌ى له هه‌ولێردا هه‌یه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌رده‌وام كۆمپانیاكانى وڵات به‌مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنان ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و له پێشانگه‌ى تایبه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه‌لوپه‌له‌كانیان خستووه‌ته ڕوو.