كه‌مێك پێش ئێسته كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه‌وته نێو رووباری خاپوور و
خنكا، تیمه‌كانی مەلەوانی زاخۆ به‌دواداچوون
و گه‌ڕانیان به‌دوای ته‌رمەکەی دەست پێ کردووە.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته كچێكی
ته‌مه‌ن 30 ساڵ کەوته نێو رووباری خاپووری سه‌ر به ناوه‌ندی شارۆكه‌ی زاخۆ و دەستبەجی
خنكا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، كچه‌كه ناوی"ز.ح.م"ە و خه‌ڵكی زاخۆیه،
تیمه‌كانی مەلەوانی زاخۆ خه‌ریكی گه‌ڕان و به‌دواداچوونن بۆ دوزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و
كچه به‌ڵام، تا ئێسته تەرمەکە نه‌دۆزاوه‌ته‌وه.
ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای دهۆك 23 كه‌س به‌هۆی ئاوی رووبار و به‌نداو
و ئاوه‌كان خنكاون، تا ئێسته ته‌رمی چوار كه‌س نه‌دۆزراونه‌ته‌وە، تیمه‌كانی مەلەوانی
سەر بە بەرگری شارستانی دهۆک 15 كه‌سیان له خنكان رزگار كرووە.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری