بڕیارێكی كۆسرەت رەسووڵ ناڕەزایی لەناو یەكێتی دروست دەكات

:: PM:04:52:18/08/2019 ‌
بەهۆی بڕیارێكی كۆسرەت رەسووڵ عەلی جێگیری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناڕەزایی لەناو مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبەكە دروست دەبێت.

بەگوێرەی قسەی سەرچاوەیەكی ناو یەكێتی بۆ "وشە" كۆسرەت رەسووڵ دەستی بە بەخشینەوەی پلە كردووە لەناو مەكتەبی ڕاگەیاندن و چەند مەكتەبێكی تری یەكێتی و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوویش چەندان كەسی كردووە بە ئەندامی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی پێشتر لەگەڵ بەرهەم ساڵح ڕۆیشتبوون و ئێستە گەڕاونەتەوە.

سەرچاوەكە دووپاتی كردووەتەوە كە ئەو كارەی كۆسرەت رەسووڵ ناڕەزایی زۆری لەناو كادرانی یەكێتی دروست كردووە بەتایبەت ئەوانەی چەندان ساڵە چاوەڕێی پلە بەرزكردنەوە دەكەن.

لای خۆیەوە ئاشتی عەبدوڵا چالاكوان و كادری یەكێتی لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بەفیسبووك نووسیویەتی، ئەو پلە پێدانە لەناو مەكتەبی ڕاگەیاندن بە چەند كەسێك لەسەر چ بنەمایە و بەچ لۆژیكێك ئەو كەسانە دەكرێنە ئەندامی مەكتەب كە یەكێتی نین.

ئەوە لەكاتێكدایە كە باس لە بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دەكرێت و بەشێك لە كادرانی یەكێتی پێیان وایە كە كۆسرەت رەسووڵ بۆ بەرزكردنەوەی دەنگەكانی لە كۆنگرە ئەو كارە دەكات. 






وشە - سه‌رخێڵ هاشم