به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى دوو ساڵه هیچ كامێرایه‌كى سزاى خێرایى هاتوچۆ نه‌كڕیوه و گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێریش رای ده‌گه‌یه‌نێت، له ئێسته‌دا خاوه‌نى 100 كامێراى سزاى غه‌رامه‌ى هاتوچۆن.
رائید فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ به‌رنامه‌یه‌كى نییه بۆ كڕینى كامێراى سزاى خێراى هاتوچۆ، ئه‌وه‌شى بۆ ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
رائید فازڵ گوتى، هاتوچۆى هه‌ولێر خاوه‌نى 100 كامێراى سزاى خێراى هاتوچۆ و به به‌رده‌وامى له هه‌ولێر تا شه‌قڵاوه به‌كاریان دێنێت.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر راى گه‌یاند، له پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یاندایه كه ئه‌و كامێرانه‌ى گه‌ڕۆك بوون له شه‌قامه‌كاندا جێگیر بكرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریان داوه مانگانه له شه‌قامه‌كاندا چه‌ند كامێرایه‌ك جێگیر بكه‌ن و تا ئێسته‌ش 25 كامێرا جێگیر كراون و 24 سه‌عات كار ده‌كه‌ن.
رائید فازڵ حاجى زیاتر گوتى، وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێشتر 350 كامێراى له كۆمپانیایه‌كى ئه‌ڵمانى كڕیبوو كه هیچ كام له‌و كامێرانه، جێگیر نه‌كراون، به‌ڵام به‌پلانێكى نوێ كامێرا‌كان جێگیر ده‌كرێن.
له دواى ساڵى 2013ه‌وه به‌هۆى زۆربوونى قوربانییانى هاتوچۆ و زیادبوونى رووداوه‌كان، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك كامێراى سزاى خێراى هاتوچۆ دابین بكات، تا تیژڕه‌ویى شۆفێران سنووردار بكرێت و غه‌رامه‌ى ئه‌و كامێرانه‌ش له 60 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌پێى خێرایییه‌كه ده‌گۆڕێت.