كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2020 بڕیاری داوه نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "تی رۆك كابریۆت" بخاته بازاڕه‌وه كه ئه‌مڕۆ له پێشانگاكانی ئه‌ڵمانیا نمایش كرد كه جوانییه‌كه‌ی شۆكت ده‌كات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری ڤۆكسواگن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن ئه‌مرۆ نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی نمایش كرد به‌ناوی "تی رۆك كابریۆت" كه به‌نیازه ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی به‌وه ناسراوه كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز دروست كراوه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی سه‌رسامی خه‌ڵك.
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله شیوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر، هه‌روه‌ها به‌دیزاینی پشت چه‌ماوه دروست كراوه و كه میچه‌كه‌ی لاده‌برێت و داده‌نرێته‌وه، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه كه ده‌گاته هێزی 280 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه 2.4 لیتره. به‌ڵام تا ئێسته له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كراوه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.