له به‌رانبه‌ر چالاكییه‌كان و پێدانی سوپاس و پێ‌زانین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له به‌رانبه‌ر هاوكاری كردنی پزیشكانی سلێمانی تا نۆرینگه‌كانیان بكه‌نه خۆڕایی بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان سوپاس و پێزانینی به‌خشیوه‌ته ته‌ها مه‌حووی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكان بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتنی هاووڵاتییان، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی لێ كراوه.
كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كاره‌كه‌م هیچ نایاسایی نییه و جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه كه له‌كارێكی له‌و جۆره‌دا سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی هاوكاران و دڵسۆزان بكرێت.
روونیشی كرده‌وه، پێم وابوو ده‌بوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ستخۆشی لێ بكردینایه، نه‌ك نامه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه‌م بۆ بنێرێت، چونكه چالاكبوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن واته چالاكبوونی كۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پۆستی یه‌كێتیه و به‌پێی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سلێمانی، ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی