به‌هۆی به‌رده‌وامیی ته‌نگژه‌ی دارایی و دانه‌مه‌زراندن و نه‌بوونی كارمه‌ند و پزیشكی پسپۆڕه‌وه، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی، له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن داخراون، له‌كاتێكیشدا كه ژماره‌ی بنكه كراوه‌كان كه‌من، به‌ڵام رێژه‌ی سه‌ردانیكردن زیادی كردووه.
عه‌لی عومه‌ر به‌رپرسی به‌شی كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێن، له لێدوانێكدا به "وشه"ی راگه‌یاند: له ساڵی رابردووه‌وه تا ئێسته، چه‌ندان بنكه‌ی ته‌ندروستی له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن و گونده‌كانیدا داخراون.
زیاتر گوتی: به هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی و دانه‌مه‌زراندن و نه‌بوونی كارمه‌ند و پزیشكه‌وه، له كۆی 29 بنكه‌ی ته‌ندروستی سنووره‌كه‌مان، 14 داخراون، كه ئه‌وه‌ش بێگومان كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆش ده‌كه‌ون و پێویستیان به‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.
هاوكات، به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پێنجوێن كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له ساڵی رابردوودا، هه‌رچه‌ند ته‌نیا 15 بنكه‌ی ته‌ندروستی له گونده‌كاندا كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام رێژه‌ی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش بۆ بنكه ته‌ندروستییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 25 هه‌زار و 930 كه‌س كه ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌چاو هه‌بوونی بنكه كراوه‌كاندا زۆره.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، له‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و مه‌ڵبه‌ندێكی ته‌ندروستی و زیاتر له 25 بنكه‌ی ته‌ندروستی پێك دێت و به‌هۆی دووری و ناوچه سنوورییه‌كه‌یه‌وه، كه‌رتی ته‌ندروستی ناوچه‌كه پێویستی به ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی پێنجوێنه‌وه، ره‌خنه‌ی توند له‌باره‌ی پشتگوێخستنی ئه‌و كه‌رته ده‌گیرێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی